News‎ > ‎

کوتایی هاتن بە خولی فوتسال


چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتییەکەمان بەڕیز" د. جمال اسماعیل کاک رسول" یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگیری و قوتابیان بەڕێز" م. نزار شاکر پیرۆ" و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان، کۆتایی بە خولی فوتسال هات کە لە نێوان قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی و قۆناغی چوارەمی بەڕێوەچوو لە ئەنجامدا دوای یەکسانبوونی ئەنجام (١:١)، بە لێدانی یەکلاکەرەوە قوتابیانی قۆناغی یەکەم توانیان سەرکەوتن بە دەست بینن بە ئەنجامی (٤:٥) بە سەر تیپی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی هەمان بەش.
لە کۆتاییشدا لە لایەن ڕاگری فاکەڵتی و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان خەلات بە سەر تیپەکان دابەش کرا.