News‎ > ‎

کوتایی هاتن بە خۆلی تنیس سەر مێز

لە دڕێژەی کاروچالاکییەکەنی یەکەی وەرزشی فاکەڵتییەکەمان و دوای کردنەوەی خۆلێکی تنیسی سەر مێز ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٤/٢، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتییەکەمان و یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگیری و دارایی و سەرۆک بەشەکان کۆتایی بەم خۆلە هات کە لە نیوان یاریزانان هەر دوو قۆتابی بەشی ئەندازیاری نەوت (سەربەست، رابوون) گەیشیتنە یاری کۆتایی، لە ئەنجامدا یاریزان( سەربەست) بە سێ گێم بەرامبەر دوو گێم بووە براوەی یەکەم و جامی خۆلەکەی بەرزکردەوە، لە لایەن ڕاگری فاکەڵتییەکەمان خەلات کران.