News‎ > ‎

لە خولێکی تۆپی پێ دا بەشی ئەندازیاری کیمیا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

لە خولێکی تۆپی پێی نێوان گشت بەشەکانی فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری، زانست، ئاداب، و یاسادا، بەشی ئەندازیاری کیمیا لە فاکەڵتییەکەمان توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٩-٥-٢٠١٨ ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز د.شێروان شریف ڕاگری فاکەڵتییەکەمان بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سۆران یاری کۆتایی خولەکە لە نێوان بەشی ئەندازیاری کیمیا لە فاکەڵتییەکەمان و بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی ئاداب بەڕێوە چوو، لە یارییەکەدا تیپی قوتابییانی ئەندازیاری کیمیای فاکەڵتییەکەمان توانیان یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلا بکەنەوە بە لێدانی سزای یەکلا کەرەوە و پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.