News‎ > ‎

مامۆستایەکی فاکەڵتییەکەمان بروانامەی دکتورای بەدەستهێنا

ئەمرۆ دووشەممە رێكەوتی ٢٠١٩/١٢/١٦، تاوتوێی تێزی دكتۆرای قوتابی "جگەر عزیز علی"  لە فاکەڵتییەکەمان كرا، لە بارەی (زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی نانوتەكنولوجیا) بووە كە تێدا (٥) توێژینەوەی زانستی بە تێكرای (۱٦ فاكتەری كاریگەر) لە گوڤاری زانستی جیهانی ئاست بەرز بڵاوکرایە، گفتوگویەكی دوور و درێژ بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
 شایەنی باسە توێژینەوەكە بە سەرپەرشتی بەرێزان "پ.د. کمال کلۆ، پ.د. عباس خاکسار، پ.د. کارل ستیفن"   ئەنجامدراوە، ئێمەش لێرەوە وێرای پیرۆزبایكردن لە "د. جگەر عزیز علی"، ئومێدی پلەی بالاتری بۆ دەخوازین.