News‎ > ‎

شانازییەکی دیکە بۆ گرۆپیک لە قۆتابیانی بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتییەکەمان

لە پێشبرکێی Eng. Expo 2019 ی زانکوکانی کوردستان لە سلێمانی، گروپێک لە قوتابیانی بەشی ئەندازیاریی نەوت(شوان محمد، ئاراس بایز) لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستای بەتوانا (م. جەگەر عبدالعزیز) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت، توانیان پلەی دووەم بەدەست بێنن لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان. کە بە دروستکردنی ئامێری تاقیگەیی Filter Press بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کردبوو. لێرەدا دەستخۆشی لە بەشداربوانی پێشبڕکێکە لە مامۆستا و قوتابیانی فاکەلتیەکەمان دەکەین و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەیان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین. ھەروەھا سوپاسی ھاوکاری و پشتگیری سەرۆکایەتی زانکۆ و دەستەی ڕاگرایەتی فاکەلتیەکەمان و سوپاسی تیمی CDC ی لە زانکۆکەمان  و زانکوی پولیتەکنیکی سلێمانی دەکەین بو پشتگیری و هاوکارییان.