News‎ > ‎

سەردان کردنی وەفدێک بە نوێنەرایەتی زانکۆی سووکمیونگ بۆ فاکەڵتییەکەمان

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٦/٢٣، وەفدێک بە نوێنەرایەتی زانکۆی سووکمیونگ (SookMyung University) سەردانی فاکەلتیەکەمانیان کرد کە پێکھاتبوون لە ھەریەکە لە خاتوو سووکی  و بەڕێز جۆی، لە لایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیەکەمان و ئەنجوومەنی فاکەڵتیی پێشوازییان لێکرا. مەبەستی سەردانەکە بریتیبوو لە کردنەوەی چەند کۆرسێکی خوێندن لە فاکەلتیەکەمان کە لە بەرنامەی زانکۆی ناوبراو ھەیە ئەم کۆرسانە لە چەند زانکۆ و بەشێکی تر لە کوردستان بکاتەوە. ئەم کۆرسانە بریتین لە گواستنەوەی شارەزایی و مۆدێلی کۆریای باشوور بە تایبەتی لە بواری کارئافرینی (entrepreneurship) وە ھەروەھا چەندین بواری تر و بۆ زیاتر ئاشنابوونی قۆتابیانی زانکۆ و رەخساندنی هەلی بەشداری کردنی قۆتابیان لە زانکۆکانی کۆریا دوای گفتۆگویەکی زۆر لە نێوان ستافی ناوبراو و ئەنجۆمەنی فاکەلتیی ئەندازیاری بریاردرا بە کردنەوەی  چەند کورسێکی جیاواز لە لایەن زانکۆی نابراو بۆ فاکەلتیەکەمان لە سالی ئاییندەدا، بۆ نموونە هەندێک لەو کورسانە بریتین: 

1_ مۆدێلی گەشەپێدانی ئابوری وولاتی کوریا
2_ مۆدێلی ئابوری و سیاسەتی وولاتی کوریا

چەندین کۆرسی تری جیاواز زۆربەی ئەم کۆرسانە بۆ ناساندنی شارەزایی و کەلتور و یاسا و ئابوری وولاتی کوریایە بە وولاتانی جیهان
شایانی باسکردنە  ئەم کۆرسانە وەکۆ مەنهەج لە زانکۆکانی کوردستان دەخۆیندرێت بۆ ماوەی نزیکەی 15 هەفتە هەر هەفتەیەک 3 سعات کە تاقیکردنەوەکانی وەرزی و کۆتای سێمێستەر لەو ماوەیەدا دەکرێت واتا لە گەل تاقیکردنەوەکان 15 هەفتە دەبێت.

ئەم زانکۆیە پلانییان وایە کە بۆ هەر سمێستەرێک سێ زانکۆ لە زانکۆ حکۆمیەکانی کوردستان هەلبژێرن بۆ ئەم مەبەستەش وەکۆ پلانی یەکەم زانکۆی سوران بەشدار دەبێت کە هەردوو فاکەلتیەکانی یاسا و رامیاری و فاکەلتیی ئەندازیاری بۆ سێمیستەری یەکەم بۆ سالی داهاتوو بەشداری لەو کۆرسە دەکەن.

شایانی باسکردنە کە ئەم کورسانە بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی سکایپ یاخۆد وێبینەر ئەنجام دەدرێت لە لایەن یەکێک لە پرۆفيسورەکانی زانکۆی ناوبراو  بە هەماهەنگی لە گەل ماموستایەکی زانکۆی سۆران کە لە لایەن زانکۆی ناوبراو هەلدەبژێردرێت، لە کۆتایی هەر سێمیستەرێک قۆتابی یەکەم لە سەر ئاستی هەر سمێستەرێک دەنێردرێت بۆ وولاتی کوریا بۆ بەشداری کردنی لە کۆنفراسی نێودەولەتی لە قۆتابیانی بەشداربووی ئەم کۆرسە لە سەرانسەری جیهان و مەشقی هاوینە لە و زانکۆیە بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی  تێچووەکانی هاتووچوو و پارەی خۆیندن و مانەوە و خواردن و بیمەی تەندروستی و هەلگرتنی کاندید لە فرۆکەخانەی سیئۆل بۆ زانکۆکە لە لایەن زانکۆی ناوبراو دابین دەکرێت.