News‎ > ‎

سەردانکردنی ریکخراوی وار بۆ فاکەڵتییەکەمان

ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی٢٠١٨/١١/٤، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و سەرۆک بەشی ئەندازیاری شارستانی لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ شاندێکی "ڕێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە" گفت و گۆ کرا لەسەر چەند بابەتێکی ژینگەیی هەنووکەیی و پاراستنی ژینگە هەروەها گفتگۆکرا لە سەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە ئێستا و ئاییندەدا لە خزمەت گەشەپێدانی فەرهەنگی ژینگە پارێزی لە ناو کۆمەلگادا.