News‎ > ‎

سازدانی سمینار بۆ قوتابییانی ئیشکی سۆرانی ناحکومی

لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا روژی دووشەممە ٢٠١٧/١١/١٢ دەستەی SAPE# بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی قوتابیان بە بەشی ئەندازیاری نەوت، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزەیەمی (قوتابخانەی ئیشکی سۆرانی نا حکومی) لە ژێر ناونیشانی (An introduction on petroleum engineering). کە لەلایەن هەریەکە لە قوتابیان (بڵند شوان) قوتابی قۆناغی چوارەمی و (محمد حسن) قوتابی قۆناغی دووەم پێشکەشکرا. تیایدا بەشێوەیەکی سەرەتایی تیشک خرایە سەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئەندازیاری نەوت. وە پاشان لە تاقیگەی زانکۆ قوتابیەکان بەرچاوروونی زیاتریان پێدرا لەسەر کەرەستە و کەلوپەلەکانی تاقیگەی دریڵینگ.