News‎ > ‎

شانازییەکی دیکە بۆ بەشی ئەندازیاری و زانکۆی سۆران

بەشی ئەندازیاری شارستانی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ئەندازیاری سەردەم بڵاو دەکاتەوە.

گۆڤاری (ئەندازیاری سەردەم) یەکەمین گۆڤاری ئەندازیاری شارستانییە لە هەرێمی کوردستان. گۆڤارێکی زانستییە، زانکۆی سۆران دەریدەکات. لە ژمارەی یەکەمی گۆڤاری ئەندازیاری سەردەم کۆمەڵێک بابەتی زانستی ئەندازیاری پێشکەش کراون کە لە لایەن خوێندکاران ، مامۆستایان و ئەندازیارانەوە نوسراون، ئامانجمان بەرەوپێش بردن و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری خوێندکارانە لە بواری ئەندازیاری شارستانی و گرنگیدان بەو میکانیزمە ئەندازیارییە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەکاردەهێنرێن.