News‎ > ‎

سمپۆزیۆمی نێودەولەتی گرفتەکانی ھاتوچۆ و گواستنەوە لە ھەرێمی کوردستان لە فاکەڵتییەکەمان بەڕێوەچوو.



ڕۆژی یەکشەممە 2022/5/22، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ " پ.ی.د. شێروان شریف قرطاس" و مامۆستایان و قوتابیان و میوانان سمپوزیومی نێودەولەتی لە ژێر ناونیشانی “Traffic and Transportation Issues in Kurdistan “لە فاکەڵتییەکەمان بەڕێوەچوو.
ئامانجی ئەم سیمپۆزیۆمە نیشاندانی کێشەکانی ئێستای هاتوچۆ و گواستنەوە لە کوردستان و تاوتوێکردنی نوێترین تەکنیکەکان بوو کە لە جیهانی مۆدێرندا پراکتیزە دەکرێن. لە هەرێمی کوردستان رووداوەکانی رێگاوبان بە رێژەیەکی بەرچاو لە زیادبووندان. ساڵانە بە سەدان گیان و موڵکی بەنرخ لەدەست دەدرێن بە هۆی ڕووداوە کوشندەکانی ڕێگاوبانی ناوچەکە، بەپێی ئەو داتایانەی لە وەزارەتی تەندروستیەوە بڵاوکراونەتەوە، رووداوەکانی رێگاوبان هۆکاری سەرەکی مردنن لە هەرێمی کوردستان. ڕاپۆرتە فەرمییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی ڕووداوەکانی ڕێگاوبان بەهۆی بێئاگایی لە یاساکانی هاتوچۆ و نەبوونی توانای لێخوڕینی دروست و ناڕێکیی پێکهاتەی ڕێگاوبان ڕوودەدەن.
بابەتەکانی سیمپۆزیۆم
تایبەتمەندییە گشتییەکانی سەلامەتی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان (کێشەکانی ئێستای هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان).
پێکهاتە و ڕۆلی سەرەکی وەزارەتی گواستنەوە لە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سیاسەت و یاساکانی ئێستای هاتوچۆ.
ئەو شێواز و تەکنیکانەی کە لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتوو و وڵاتانی دیکەی گەشەسەندووەوە بەکاردەهێنرێن.
پانێلی یەکەم بەڕێوەچوو لە لایەن
بەڕێوەبەر بەڕێز ( د. جمال اسماعیل کاک رسول)
قسەکەران : (د. هێمن جەلال)، مامۆستا لە زانکۆی ترینتی، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
عەمید پۆلیسی هاتوچۆ (ئەسعد مەلا کەریم)، بەڕێوبەری پلاندان و وتەبێژی بەڕێوەبەرایتی گشتی هاتوچۆی هەرێم
ئەندازیار (شینوار حسێن)، سەپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی گواستنەوەی ویلایەتی تێنسیا، ئەمریکا.
پانێلی دووەم بەڕێوەچوو لە لایەن
بەڕێوەبەر: هەڵمەت اسماعیل سعید
قسەکەران: مامۆستا نەجات نەجم، سەرۆکی ڕێکخراوەی هێلی سور بۆ هۆشیاری سەلامەتی و هاتوچۆ
د. ئومێد سەفەری، مامۆستا لە بەشی یاسا، زانکۆی سۆران.
لە سمپۆزیمدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، ئەندازیاران، یاسادانەران، و ئەفسەرانی پۆلیسی هاتوچۆ و قوتابیان بەشداربوون.
لە کۆتا برگەی سمپۆزیۆمدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووان.