ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی۲۰۱۹/۳/٦، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتییەکەمان (د. شیروان شەریف قرطاس)، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگیری و دارایی(م. نزار شاکر پیرو)، سەرۆک بەشی ئەندازیاری(م. جگەر عزیز)، مامۆستایانی بەڕێز و قوتابیان وورکشوپێک سەبارەت بە هونەری وێنەگرتن بەڕێوەچوو لە لایەن بەڕێزان( صابر دری) فۆتوگرافەری نێودەولەتی و مامۆستا (چیا رەحیم زادە). کە باس لە شیوازی وێنەگرتن و چونیەتی بە کاهێنانی کامێرا کرا. لە کۆتایشدا پێشکەشکارانی وورکشۆپ لە لایەن ڕاگری فاکەڵتییەکەمان خەلات کرا. |
News >