News‎ > ‎

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ بەنداوی کارەبای ئاوی دێرەلۆک

لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٥، قوتابیانی  قوناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری  شارستانی بە سەرپەرشتی " د. ئاکو دارایی" مامۆستای هەمان بەش هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک. 

پرۆژەی (بەنداوی کارەبای ئاوی دێرەلۆک), لە ناوچەی دێرەلۆک لە سەر رووباری زێی گەورە دروست دەکرێت. تێچووی ئەم پڕۆژەیە لە لایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بە ناوی JAK JAPAN دابین دەکرێت، هەروەها تیمی ڕاوێژکاری ئەم پرۆژەیە لە لایەن کۆمپانیای ELC ITALY، و ئەم پرۆژەیە لە لایەن دوو کۆمپانیای وڵاتی ئێران دروست دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت بە ناوەکانی Farab and Boland Paya J.V. iran

پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی بەنداوێک بە بەرزی ٢٨مەتر لە جۆری بەنداوی کۆنکرێتی کە لە سێ دەروازە و دوو رێرەوی ئاوی و ٩ دانە بەنداو پێکدێت. 

هەروەها تونێلێکی تێدایە بە دڕێژی ١٧٠ مەتر کە تیرەی ناوەوەی ١٧ مەترە، پڕۆژەکە توانای بەرهەم هێنانی ٣٧ مێگاوات کارەبای هەیە لە ڕێگای دوو تۆڕباینەوە، لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکە ئەو کارەبایەی کە بەرهەمدێت لەم پڕۆژەیە دابەشی سەر کارەبای حکومی دەبیت بەمەش ئەرکی سەرشانی حکومەت کەم دەکاتەوە و کارەبایەکی زیاتر بۆ ناوچەکە دابین دەکات بە بێ بەکارهێنانی هیچ سۆتەمەنیەک یاخود تێچویەکی تر. 

شایەنی باسە پڕۆژەکە نزیکەی ٩٦% تەواو بووە و کارکردن تێدا بەردەوامە و بڕیارە بۆ کۆتایی ساڵ تەواو بێت و بکەوێتە کار.

 

As part of the activities of our faculty, on Wednesday, 2022/05/25, the senior students of the Department of Civil Engineering, under the supervision of "Dr. Aku Darai," teacher of the same department, conducted a scientific trip to the Deralok hydropower project.

The Derelok Hydroelectric Dam Project is built in Derelok area on the Zey Gowra River. The cost of the project has been provided by a Japanese company named JAK JAPAN, and the consulting team of the project by ELC ITALY the project is built and operated by two Iranian companies named Farab and Boland Paya J.V. 

The project involves the construction of a 28-meter-high concrete dam consisting of three gates, two waterways, and nine dams.

There is also a 170-meter-long tunnel with an inner diameter of 17 meters. The project can generate 37 megawatts of electricity through two turbines. It supplies the area without the use of any fuel or other costs.

It is worth mentioning that the project is about 96% completed, and work continues and is scheduled to be completed by the end of the year.


Translation is too long to be saved

ضمن فعاليات الكلية ، يوم الأربعاء الموافق 2022/05/25 ، قام طلاب قسم الهندسة المدنية تحت إشراف "الدكتور أكو داراي" مدرس نفس القسم ، برحلة علمية إلى مشروع Deralok للطاقة الكهرومائية.

تم بناء مشروع سد Derelok الكهرمائي في منطقة Derelok على نهر Zey Gowra. تم توفير تكلفة المشروع من قبل شركة يابانية تدعى JAK JAPAN ، والفريق الاستشاري للمشروع من قبل ELC Italy تم بناء المشروع وتشغيله من قبل شركتين إيرانيتين هما Farab و Boland Paya J.V.

يتضمن المشروع بناء سد خرساني بارتفاع 28 مترا يتكون من ثلاث بوابات وممرين مائيين وتسعة سدود.

كما يوجد نفق بطول 170 متراً وقطر داخلي 17 متراً. يمكن للمشروع توليد 37 ميغاواط من الكهرباء من خلال توربينين. تزود المنطقة دون استخدام أي وقود أو تكاليف أخرى.

الجدير بالذكر أن المشروع قد اكتمل بنسبة 96٪ ، ويستمر العمل ومن المقرر أن يكتمل بحلول نهاية العام.