لە دڕێژەی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤/١٢/٢٠٢١، قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز '' د.ئاکو عبداللە دارای ''مامۆستای هەمان بەش، سەردانی ناوچەی (کەمەربەندی سۆران - باپشتیان)یان کرد، بە مەبەستـی فێربونـی زیاتری وانە پـراکتیەکان و شارەزابونـی لە جیولوجی ناوچەکە. وە ھەروەھا بۆ زانین دەربارەی کاریگەری (Weathering) وەک دابارین و شێداری و گورانی پلەی گەرما لە نێوان وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر کە کاریگەری ھەیە لەسەر(Physical & Mechanical property of rock ) کە ھوکارە بۆ لاوازبونی Rock, لەدەستدانی مقاومەکەی. کە مەبەستی سەرەکی بریتی بوو لە Slope stability of Soran Ring road کە پێشتر مەترسی دارمانی و فەیلەربونی لەسەر بوو بەھوی ئەوەی Faultێـکی گەورەی لە خو دەگرت. وە بۆ دیاریکردنی 'Berm & Crest & Toe' . وە ھەروەھا بو دیاریکردنی ئاراستەی تەبەقاتی بەردەکان بەبێ بەکارهێنانی کۆمپاس واتە دیاریکردنی ھەریەک لە (Dip & Dip direction).
|
|