News‎ > ‎

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ ناوچەی بێخال لە ڕۆاندز

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی فاکەڵتییەکەمان ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٧، قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاری نەوت بەسەرپەرشتی بەڕێز(د. ئاکو دارایی) هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتەکی زانستی بۆ ناوچەی بێخاڵ لە رواندز، لە وانەی تایبەت بە فیزیکەڵ جیۆلۆجی ، بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون لە وانە پراکتیکیەکان کە باسی چەند بابەتێکی گرنگ کرا،وەک ناساندی چینی بەردەکان و ناساندنی جۆری بەردەکانی ناوچەکە و ئاشنا کردن به لیتولوجی ناوچەکه، جۆرەکانی Discontinuities، fold و fault چەندان بابەتی گرنگ لەو بوارە ، بە هیوای زیاتر ئاشنا بوونی قوتابیان و بەرچاو روونیەک بۆیان وە ببێتە یارمەتی دەرێک بۆ
تێگەشتنی زیاتر لە وانەکان