News‎ > ‎

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی بەشی ئەندازیاری نەوت

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١/٢٧، لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان بە هەماهنگی لە گەل کۆمپانیای Hunt oil هەڵسا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت بە سەرپەڕشتی مامۆستای بابەت بەڕێز(م. سەرکار محی الدین) و بەڕێز(مریەم مامون)، بۆ کیلگەی نەوتی Simrit  کۆمپانیای Hunt Oil لە شێخان بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوونی قوتابیان بە شێوەیەکی پراکتیکی بە بسپۆڕییەکەی خۆیان. 
پێویستە بگوترێ، لەو گەشتەدا قوتابیان لە نزیکەوە چاویان بە ئامێرەکانی بەرهەمهێنان و تاقیگەکان کەوت و توانیان بەشێوازی پراکتیکی سودێکی زانستی لەو گەشتە ببینن و کەشێکی خۆشیان پێ ببەخشێت و بە متمانەیەکی زیاتر چاو لە داهاتووی کاریان بکەن.