News‎ > ‎

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی بەشی ئەندازیاری شارستانی

لە دڕێژەی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١١/٢٢، قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرپەرشتی بەڕێز (م. ڕزگار عبدالرحمن) گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ دوو پرۆژەی گرینگ لە بواری رێگاوبان و دروست کردنی کۆمالگایی نیشتەجێبوون لەهەولێر

١. دروستکردنی رێگایی ١٥٠ م هەولێر کە لە سەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت وە بەشێکی تەواو کراوە لە بەحرکە تاکو رێگایی سەرەکی شەقلاوە بەشێکی تریش لە قۆناغی دروستکردندایە بەجۆرێك لە رێگایی شەقلاوە دەست پێدەکات تاوەکو رێگایی سەرەکی کۆیە، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکان و وەبەشێکی زۆری پایتەخت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، شایانی باسە ئەم پرۆژەیە گروپی هێمن ئەرکی جێبەجێ کردنی لە ئەستۆ گرتووە

٢. دروستکردنی پرۆژەی زانەرستی کە دەکەوێتە پشت گەنجان ستی کە پێكدێت لەچوارسەد خانووی دوو نهۆمی لەگەڵ رێگایێکی سەرەکی وە چەندان رێگایی لاوەکی لەناو پرۆژەکەدا