News‎ > ‎

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی


گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان, سێشەممە ڕێکەوتی ٨/٦/٢٠٢١، قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. ئاکۆ دارایی) مامۆستای هەمان بەش گەشتێکی زانستیان بۆ پڕۆژەی ئەندازیاری(Darbandi-Ranya Bridge) ئەنجامدا.
 پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی پردێك کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی لە قەزاێ ڕانیە درێژی ٤٢٠ مەتر و پانی ١٥ مەتر و ھەروەھا لە ٨ سپان پێکدێت. پردەکە لە بەشی سەرەوەی پێکھاتووە لە  Steel Concrete Compsite Girder ھەروەھا بەشی خوارەوەی پێکھاتووە لە Two Reinforced Concrete Column Per Bent و لە بەشی بناغەکەی پێکھاتووە لەConcrete Piles and H-Piles . 
پردی دەربەندی ڕانیە جیا لەوەی بۆ بەیەکبەستنەوەی قەزای ڕانیە بە بنگرد، چەندین سوودی تری ھەیە بۆ ناوچەکە وەکو کەرتی گەشتیاری و ئاسانکاری بۆ جوتیارانی ناوچەکە دەکات بۆ گواستنەوەی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان، ھەروەھا سوودێکی تری بریتیە لە  بەستنەوەی مەرزی کێلێ بە پارێزگای سلێمانی