News‎ > ‎

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەم بەشی ئەندازیاری شارستانی

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێیەم بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ پڕۆژەی دێرەلوک
لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/٦، قوتابیانی قۆناغی سێیەم بەشی ئەندازیاری شارستانی بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. ئاکۆ دارایی) ماۆوستای هەمان بەش گەشتێکی زانستیان بۆ پڕۆژەی ئەندازیاری(Hydropower Deralok Dam) ئەنجامدا.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی بەنداوێک بە بەرزی 28 مەتر لە جۆری بەنداوی کۆنکریتی کەوانەیی (Concrete Arc dam) کە لە سێ gate و دوو spillway پێکدێت.
ھەروەھا تونێلێکی تێدایە بە درێژی 170 مەترە کە تیرەی ناوەوەی 17 مەترە ، پڕۆژەکە توانای بەرھەم ھێنانی 37 مێگاوات کارەبای ھەیە لە ڕێگای دوو تۆڕباینەوە.
شایەنی باسە پڕۆژەکە نزیکەی %73 تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە و بڕیارە بۆ کۆتایی ساڵ تەواو بێت.