News‎ > ‎

ئەنجامدانی وورکشوپ لە لایەن بەشی کیمیا

ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی٢٠١٨/١١/٢٨، بە ئامادەبوونی بەڕێز راگری فاکەڵتیی، مامۆستایان و قۆتابیانی فاکەڵتیی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی ھەستا بە رێکخستنی وۆرکشۆپێک بۆ ئەو قوتابیانەی کە بەشدار بوون لە مەشقی ھاوینە لە رێگای ئەنجامدانی پریزنتێشن بۆ ئەوەی ئالوگۆریبیر و راو و تەجروبیاتیان بکەن لە بەینی یەکتر و ھەروەھا لە رێگای لێژنەی زانستی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی ھەلسەنگاندنیان بۆ بکرێت.  بۆبەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی و زیاتر ئاشنا بوونی قوتابیان بە کارگاکان و شوێنی کارکردنیان لە دوای دەرچوونیان لە زانکۆ و دۆزینەوەی ھەلی کار و ھەروەھا پارکتیزەکردنی بابەتە تیوریەکان لەم شوینانە سالانە فاکەڵتییی ئەندازیاری ھەلدەستێت بە ناردنی قوتابییانی قۆناغی سێ بۆ کارگەکان بۆ ماوەیەکی دیاری کرا.