NEWS & MEDIA

NEWS/30


لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، خولێکی تۆپی پێی بچوککراوە لە فاکەڵتییەکەمان کوتایی هات کە لە رۆژی ٢٠٢٣/٢/٢٣  دەستی پێکردبوو و لە رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٩ کۆتایی پێهات، شایەنی باسە خولەکە بە بەشداری ١٢ تیپ لە هەرسێ بەشە ئەندازیارییەکان بەڕێوەچوو، لە کۆتا یاری خولەکەدا کە لە نێوان قوتابیانی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری کیمیایی بەڕێوەچوو، بەشی ئەندازیاری شارستانی توانی بە ئەنجامی ٤-٢ سەرکەوتن بە دەست بینیت بەسەر بەشی ئەندازیاری کیمیایی، دوای کۆتایی هاتنی خولەکە لە لایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی خەڵات بەخشرایە تیپە براوەکان.


بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر ئەم لینکە بکە: