NEWS & MEDIA

NEWS/127



لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، لە ژێر چاودێری ڕاگری فاکەڵتی پ.ی.د. جمال اسماعیل کاک رسول و بە هەماهەنگی بەرێوبەرایەتی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی سۆران خولێکی تۆپی پێی بچوککراوە لە فاکەڵتییەکەمان کوتایی هات کە لە رۆژی ٢٠٢٤/١٠/٦  دەستی پێکردبوو و لە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٥ کۆتایی پێهات، شایەنی باسە خولەکە بە بەشداری ١٠ تیپ لە هەر چوار بەشە ئەندازیارییەکان بەڕێوەچوو، لە کۆتا یاری خولەکەدا کە لە نێوان قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی وژینگەیی و قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری کیمیایی بەڕێوەچوو، بەشی ئەندازیاری کیمیایی توانی بە ئەنجامی ١-١بە لێدانی یەکلاکەرەوەکان  سەرکەوتن بە دەست بینیت بەسەر بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیی، دوای کۆتایی هاتنی خولەکە لە لایەن یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتی پ.ی.د. بهاءالدین فقی احمد خەڵات بەخشرایە تیپە براوەکان.



بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە: