NEWS & MEDIA

NEWS/35


ڕۆژی یەکشەممە، ٢١/٥/٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری فاکەڵتییەکەمان بەڕێز د. جمال اسماعیل کاک رسول، سیمینارێک سەبارەت بە پڕۆسەی متمانەبەخشین و کاریگەریی دامەزراوەیی لە دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو. سیمینارەکە بۆ د. هونەر خۆشەوی عیسا، سکرتێری دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دهۆک، رێکخرا بوو و لە دوو بەش بۆ باسکردنی بابەتە جیاوازەکانی سیمینارەکە پيکهاتبوو. ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆی سۆران ئامادەی سیمینارەکە بوون و بە بەشداریی و سەرنجەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لینکی خوارەوە بکەن: