پلانی ستراتیژی فاکەڵتی ئەندازیاری
پلانی ستراتیژی فاکەڵتی ئەندازیاری
دیدی فاکەڵتی ئەندازیاری
پێشەنگ بوونە لە بواری پەروەردەی ئەندازیاری لە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی ئەندازیاری کارامە و لێهاتوو و داهێنەر و پێشەنگ لە پێناو خۆشگوزەرانی و ژیانی پایاری.
پەیامی فاکەڵتی ئەندازیاری
پەیاممان پێگەیاندنی تاکێکی کارامەیە لە ڕێگەی :
پەیڕەوکردنی فێرخواز -سەنتەری لە پرۆسەی فێربوون و وانەوتنەوەدا.
بەردەوام پێداچوونەوە و پەرەپێدان و نوێکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بەپێی خواستی جیهانی نوێ.
دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون بۆ فێرخوازان.
ئاسانکاری بۆ چالاکییە زانستییە جۆراوجۆرەکان
دابینکردنی دەرفەت بۆ چالاکییە تایبەتەکانی فێرخوازان.
ڕەخساندنی هەلی ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ مامۆستایان.
ئامانجەکان
ئامانجی فاکەڵتی ئەندازیاری بریتییە لە پەروەردەکردن و دەرچوونی کەسانی شایستە وەک ئەندازیار بە تەواوکردنی سەرکەوتووانەی پرۆگرامی بەکالۆریۆس کە پڕۆگرامێکی گشتگیر و قووڵ لە زانستە ئەندازیارییەکان پێشکەش دەکات. ئەمەش بە پشتگیریکردنی لەلایەن ڕاهێنانی پراکتیکی بەهێزەوە کە گرنگی بە زانیاری کارەکی و ئەندازیاری دەدات. دەرچووان ئامێر و ئامرازی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت بۆ بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنەکانی بوارەکەیان، ئەنجامدانی توێژینەوەی سەربەخۆ، و بەکارهێنانی دەرئەنجامەکانی توێژینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا یان بەرزکردنەوەی چارەسەرەکانی ئێستا. فێرخوازانمان کە هەستیارن بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ئامادە دەبن بۆ بەدواداچوونی پیشە وەک ئەکادیمی، توێژەر، ئەندامی تیم یان پڕۆژە، بەڕێوەبەری تیم یان پڕۆژە، و خاوەنکار.
بەها سەرەکییەکان
فاکەڵتی ئەندازیاری لە زانکۆی سۆران بەم بەها سەرەکیانەی خوارەوە ڕێنمایی دەکرێت:
نایابی : ئێمە پابەندین بە خوێندن و توێژینەوە و ستانداردە پیشەییەکانی کوالیتی بەرز لە بواری ئەندازیاریدا.
داهێنان : ئێمە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و چارەسەری پراکتیکی پەروەردە دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئەندازیاری ئێستا و داهاتوو.
فێربوونی بە دڕێژایی تەمەن : ئێمە فێرخوازان و مامۆستایان بەهێز دەکەین بۆ ئەوەی بەردەوام زانیاری و لێهاتووییەکانیان لە ڕێگەی فێربوون و لێکۆڵینەوەی خۆئاڕاستەکراوەوە پەرەپێبدەن.
بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی : ئێمە ئەو ئەندازیارانە پەروەردە دەکەین کە لە ڕووی ئەخلاقییەوە هۆشیارن و تایبەتن بە خزمەتکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا و ژینگە.
سەرکردایەتی و هاوکاری : ئێمە دەرچووان ئامادە دەکەین بۆ سەرکردایەتیکردن و هاوکاری کاریگەرانە لە تیمە هەمەچەشن و فرە پسپۆڕییەکان و جیهانییەکاندا.
لە ژێر ڕۆشنایی پەیام و دیدی پلانی ستراتیژی فاکەڵتی ئەندازیاری ئەم تەوەرانەی خوارەوە لە خۆی دەگرێت:
یەکەم : پەیڕەو و پرۆگرامی خوێندن
هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی خوێندنی بوڵونیا بە تەواوەتی بە هەموو وردەکارییەکانییەوە بو ئەوەی کواڵتی خوێندن لە ئاستێکی بەرز پێشکەشبکرێت. بو ئەم مەبەسەتە پێویستە رەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکڕێت:
پێداچوونەوە بە پەیرەو و پڕوگرامی خوێندنی پەسنداکراو لەلایەن بەشە زانستییەکانەوە بە راوێژ لەگەل پێشەسازی و پسپۆرانی تایبەتمەند و زانکۆی بە ئەزمون.
چاودێریکردنی بەرێوەچوون و جێبەجێکردنی سیستەمی بوڵونیا بە بەردەوامی.
ئەنجامدانی راهێنان و وورکشۆپ بۆ ماموستایانی فاکەڵتی لە ناوەخۆ و دەرەوەی ووڵات بە بەردەوامی و بە سود بینین لە راهێنەو و پسپۆری بە ئەزمونی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی.
هاندانی مامۆستایان بۆ جۆراوجۆرکردنی چالاکیەکانی وانەوتنەوە وەکو راپۆرت، سیمینار، کویز، شیکاری کێشە زانستی و ئەندازیارییەکان.
بو باشتر چاودێری کردنی پروسەی خوێندن، هانی ماموستایانمان دەدەین لە کوتایی هەر سیمیستەرێک کورس ریڤوو (course review) بۆ وانەکانی پێشکەشی بەش و تیمی دڵنیای جوری فاکەڵتی بکەن. کە تێیدا نمونەی چالاکی قوتابیانی تێدا پێشکەش بکڕێت لەگەل نیشاندانی شێوازی هەڵسەنگاندن و چونیەتی دابەشکردنی learning objectives.
دووەم : بەش و پڕۆگرامی نوێی ئەکادیمی
فراوانکردنی فاکەڵتی ئەندازیاری لە ڕێگەی بۆ کردنەوەی بەش و پڕۆگرامی نوێ کە خواستی بازار پربکاتەوە بەم شێوەی خوارەوە:
کردنەوەی سکوڵی Georesources and Energy، کە لەم بەشانە پێک بێت:
Petroleum Engineering -
Mining Engineering -
Petroleum Geoscience and Exploration -
Energy -
کردنەوەی بەشی ئەندازیاری تەلاسازی
کردنەوەی بەشی ژینگە لە چوارچێوەی بەشی ئەندازیاری شارستانی
کردنەوەی بەشی ئەندازیاری رۆبۆتیک و لکاندنی بەشی کۆمپیوتەری لە فاکەلتی زانست بەم بەشە پێشنیازکراوە.
سێیەم : پرۆگرامی خوێندنی باڵا
دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە رووی ستاف، تاقیگە و بینا بۆ ئەوەی پڕۆژەکان بە باشی بەڕێووەبچن وەکو :
ئوفیس و شوێنی کارکردنی فێڕخوازانی خوێندنی باڵا
بەرەوپێشبردنی تاقیگەکان بو ئەنجامدانی پڕۆژەکانی خوێندنی باڵا
هاوبەشی کردن لە داتابەیسی جۆرنالە باوەرپێکراو و ئاستبەرزەکان ((Science Direct.
دابینکردنی بودجەیێک بو خەرجی تێچووی بڵاوکردنەوە و بەشداریکردن لە کونفرانسی نێودەوڵەتی.
بۆ بەرزراگرتنی کواڵتی خوێندن و پروژەکانی خوێندنی باڵا بەڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لە گوڤاری ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بکرێتە مەرج (١ توێژینەوە بو قوتابیانی ماستەر و ٢ توێژینەوە بو قوتابیانی دکتورا).
لە کاتی راگەیاندنی کورسییەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتورا) پێویستە پروژەکانی خوێندنی باڵا، تیمی سەرپەرشتیاران و تێچوی پروژەکان دیاری بکڕێت.
سەرپەرشتیارانی پرۆژەی بەشە ئەندازیاریەکان پێویستە پسپۆری وورد بن و تایبەتمەند بن بە پێی پرۆژەکان.
چوارەم : کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی
ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی ساڵانە لەگەل رێکخراوە نێودەولەتیەکانی تایبەتمەند بە بواری زانست و ئەندازیاران بە مەرجێک بە کوالێتیەکی بەرز کە بتوانرێت special issue لە گوڤارێکی نێودەولەتی وەربگیرێت.
ناونیشانی پێشنیارکراو:
“The International Conference on Engineering and Applied Sciences”
پێنجەم : توێژینەوەی زانستی
هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکان لە چوارچێوەی پروژەی پێشەسازی و هاندانی توێژەر و ستافی ئەکادیمی فاکەڵتی بو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی:
پاداشتی دارایی
تێچووی توێژینەوە و بەڵاوکردنەوە
هاندان و یارمەتیدانی توێژەر و ستافی ئەکادیمی فاکەڵتیمان بو ئەنجامدانی توێژینەوە و پروژەی زانستی لە ناو زانکۆدا.
ڕەخساندنی دەرفەت بۆ توێژەر و ستافی ئەکادیمی فاکەڵتیمان کە بتوانن لە ناوە و دەرەوەی وڵات هەماهەنگی بکەن بو دروستکردنی تیمیی بەهێزی توێژەر.
شەشەم : ژینگەی فێربوون (Learning environment)
دروستکردنی کەشێکی ئەکادیمی و شوێنی خوێندن و کات بەسەربردنی گونجاو لە ناو فەكەڵتی بۆ قوتابییەکانمان بۆ بەهێزکردنی گیانی بەیەکەوە فێربوون و کارکردن . بەتایبەتی بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵونیا کە لە خۆی لەمانەی خواەوە دەبینێتەوە :
پێشخستنی کتێبخانە بە دابین کردنی شوێنی خوێندنەوەی گشتی و تایبەت، دانانی کۆمپیوتەر، ئامێری کۆپیکردن و داتابەیسی ئەلیکترۆنی.
دابینکردنی شوێنێ دانیشتن و کوبونەوەی قوتابیان.
نیشاندان و هەڵواسینی دەست کەوت و بەرەوپێشچوونەکانی قوتابیان لەگەل مودێل و پۆستەری زانستی لە کۆریدۆر و شوێنی گونجاو.
حەفتەم : بەرەوپێش بردنی توانای مرۆیی
ڕێکخستن و بەرەوپێش بردنی ستافی کارگێری کە پێویستیان بە خولی زمانەوانی و کۆمپیوتەر، کواڵتی و ISO هەیە، لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
بەشداریپێکردنی ستافی ئاکادیمی بەپێی پسپۆری و پێداویستی مامۆستاکان بە خولی تایبەت بە وەرگرتنی فەند و گڕاند. هەروەها خولی سۆفتوێر، چۆنیەتی ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، نوسینی ئەکادیمی، رێکارەکانی وانە وتنەوە.